Ciwanî Bênaw
🎵 897 characters
⏱️ 3:21 duration
🆔 ID: 12413618
📜 Lyrics
قژ کاڵی لێو ئاڵی
پرشنگی نیگا کاڵ
قژ کاڵی لێو ئاڵی
پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی
سەرگۆنات نەختێ ئاڵ
ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دوو
گەندەمووی دەموچاو، مەچەک ھەڵنەگرتوو
ئەی ئەندام وردیلەی، نەرمۆڵەی، ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە ھیی بووک
کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو
لە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریای بێسنوور
شەپۆلی باتە بەر تیژگی ڕۆژ، شڵپ و ھووڕ
قژ کاڵی لێو ئاڵی
پرشنگی نیگا کاڵ
قژ کاڵی لێو ئاڵی
پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی
سەرگۆنات نەختێ ئاڵ
پرشنگی نیگا کاڵ
قژ کاڵی لێو ئاڵی
پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی
سەرگۆنات نەختێ ئاڵ
ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دوو
گەندەمووی دەموچاو، مەچەک ھەڵنەگرتوو
ئەی ئەندام وردیلەی، نەرمۆڵەی، ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە ھیی بووک
کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو
لە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەو
جوانترە لە لای من لە دەریای بێسنوور
شەپۆلی باتە بەر تیژگی ڕۆژ، شڵپ و ھووڕ
قژ کاڵی لێو ئاڵی
پرشنگی نیگا کاڵ
قژ کاڵی لێو ئاڵی
پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی
سەرگۆنات نەختێ ئاڵ