Hast
🎵 1409 characters
⏱️ 5:01 duration
🆔 ID: 13017471
📜 Lyrics
کاتێ ڕۆشتی سەیرت ناکەم
با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی
من پێم وایە وا ورد ئەبی
لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی
هێندە دڵت بۆم گریاوە
شەونخونی بۆم کێشاوە
لە خەیاڵیشدا نەماوم
کەچی لەلای دڵت باوم
باش ئەزانم گەر بە جەستەش بۆ من نەبووی
بەخوا دڵت هەر بۆ منە
کێ ئەتوانێ وەکو من تۆ
بە وشەیەک ئارامتکا
ئەو ساتانەی حەزەکەی بڕۆی
بە ماچێک پەشیمانت کا
یادگاری زۆرم لات ماون
بەخوێنی دڵم تۆمار کراون
هیچیانت لێ ناستێنمەوە
با لە دڵتا بمێننەوە
کاتێ رۆشتی سەیرت ناکەم
با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی
من پێم وایە وا ورد ئەبی
لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی
هەستم بۆتۆ بەس هەست نەبوو
لەگەڵ هەستت فەرقی هەبوو
من بۆ تۆ ئاوام دڵەکەم
چی لە هەستی ساردی تۆکەم
حەزم ئەکرد لەلای خۆم بی
لە باوەشی گەرمی خۆم بی
ئاخر چیبکەم ڕۆژگار وایە
تۆ لەوێیت و من لەم لایە
کاتێ رۆشتی سەیرت ناکەم
با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی
من پێم وایە وا ورد ئەبی
لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی
با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی
من پێم وایە وا ورد ئەبی
لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی
هێندە دڵت بۆم گریاوە
شەونخونی بۆم کێشاوە
لە خەیاڵیشدا نەماوم
کەچی لەلای دڵت باوم
باش ئەزانم گەر بە جەستەش بۆ من نەبووی
بەخوا دڵت هەر بۆ منە
کێ ئەتوانێ وەکو من تۆ
بە وشەیەک ئارامتکا
ئەو ساتانەی حەزەکەی بڕۆی
بە ماچێک پەشیمانت کا
یادگاری زۆرم لات ماون
بەخوێنی دڵم تۆمار کراون
هیچیانت لێ ناستێنمەوە
با لە دڵتا بمێننەوە
کاتێ رۆشتی سەیرت ناکەم
با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی
من پێم وایە وا ورد ئەبی
لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی
هەستم بۆتۆ بەس هەست نەبوو
لەگەڵ هەستت فەرقی هەبوو
من بۆ تۆ ئاوام دڵەکەم
چی لە هەستی ساردی تۆکەم
حەزم ئەکرد لەلای خۆم بی
لە باوەشی گەرمی خۆم بی
ئاخر چیبکەم ڕۆژگار وایە
تۆ لەوێیت و من لەم لایە
کاتێ رۆشتی سەیرت ناکەم
با نەتبینم کە چۆن ئەشکێی
من پێم وایە وا ورد ئەبی
لە خۆڵەچی لە خۆڵەچی