Home 🎬 Bollywood 🎵 Pakistani 🎤 English Pop

Hiwa

👤 Marzia Fariqi 🎼 Payiz ⏱️ 5:42
🎵 1330 characters
⏱️ 5:42 duration
🆔 ID: 15131107

📜 Lyrics

هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵدە، بەس بگری
لە چاوی بێ قەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی
کوڕی خۆم، کۆرپەڵەم، میوانی دنیای تازە خوڵقاوم
ئەدا گریەت، بە زەڕبەی چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم

چیە ئەم گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو، خورپێن
چیە ئەم قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لەسەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چیە فەرقت؟ لە بەر چی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ

چیە کۆرپه م؟ چ سڕێکە وەها مەحکوومی گریانی
کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی، لە مانای گریە نازانی
ئەگەر وەک دایکە حەسرەت دیدەکەت، ڕه نجت بچێژایە
زەمان گەردی ئەمەلتی گشت، بە دەم باوە بپێژایە

حەقت بوو عەرش بلەرزێنی، بە ناڵەی ڕۆحی پڕئێشت
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵی ڕێشت
بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری، لە ئێستاوه
بە چی دیاره کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟

⏱️ Synced Lyrics

[01:00.48] هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵدە، بەس بگری
[01:11.10] لە چاوی بێ قەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی
[01:21.10] کوڕی خۆم، کۆرپەڵەم، میوانی دنیای تازە خوڵقاوم
[01:31.66] ئەدا گریەت، بە زەڕبەی چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم
[01:41.53] چیە ئەم گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو، خورپێن
[01:51.76] چیە ئەم قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن
[02:01.92] لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لەسەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
[02:12.45] چیە فەرقت؟ لە بەر چی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ
[02:23.42]
[03:13.75] چیە کۆرپه م؟ چ سڕێکە وەها مەحکوومی گریانی
[03:23.78] کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی، لە مانای گریە نازانی
[03:34.37] ئەگەر وەک دایکە حەسرەت دیدەکەت، ڕه نجت بچێژایە
[03:44.56] زەمان گەردی ئەمەلتی گشت، بە دەم باوە بپێژایە
[03:54.47] حەقت بوو عەرش بلەرزێنی، بە ناڵەی ڕۆحی پڕئێشت
[04:04.66] لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵی ڕێشت
[04:14.92] بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری، لە ئێستاوه
[04:25.32] بە چی دیاره کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟
[04:35.55]

⭐ Rate These Lyrics

Average: 0.0/5 • 0 ratings