Home 🎬 Bollywood 🎵 Pakistani 🎤 English Pop

Werewe

👤 Zakaria Abdulla 🎼 Rojgar ⏱️ 5:36
🎵 1464 characters
⏱️ 5:36 duration
🆔 ID: 15411773

📜 Lyrics

وەکو دەریا شەپۆڵ دەدەم
بە گریانم ھەراسانم!
بە چوار دەورم گێژەن ئەخۆم
چی بەسەر ھات دەزگیرانم؟!
دەزگیرانم!
وەکو پەری لە کەناری خۆر ئاوابوون
بەبێ بزەی ماڵئاوایی لە دەستم دەرچووە بێ شوون!

ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە پەڕی گوڵمان ھەڵئەواراند
ئەو ساتانەی لە لێوی یێک ماچی بەھاریمان ئەچاند
وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەیکەین
با ئیتر نەسووتێین ھەردووکمان تاکوو ھەین!
وەرەوە لە غەریبی، وەرەوە!

بگەڕێوە، تاکو دەستی باخچە و بەهار لێرە بگرین
بگەڕێوە لە غەریبی، با چیدی بۆ یەکتر نەگرین!
ئێستا ئێرە وشکە بۆ من وەکو وەرزی گەڵاوەرین!
ئێستا پێکی پەشیمانی ئەنۆشم لەداخی ئەوین!

ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە پەڕی گوڵمان ھەڵئەواراند
ئەو ساتانەی لە لێوی یێک ماچی بەھاریمان ئەچاند
وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەیکەین
وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
وەرەوە لە غەریبی، وەرەوە!

⏱️ Synced Lyrics

[01:20.14] وەکو دەریا شەپۆڵ دەدەم
[01:27.89] بە گریانم ھەراسانم!
[01:32.94] بە چوار دەورم گێژەن ئەخۆم
[01:37.52] چی بەسەر ھات دەزگیرانم؟!
[01:42.25] دەزگیرانم!
[01:45.20] وەکو پەری لە کەناری خۆر ئاوابوون
[01:52.09] بەبێ بزەی ماڵئاوایی لە دەستم دەرچووە بێ شوون!
[02:01.77] ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە پەڕی گوڵمان ھەڵئەواراند
[02:11.02] ئەو ساتانەی لە لێوی یێک ماچی بەھاریمان ئەچاند
[02:23.84] وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
[02:33.32] دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەیکەین
[02:42.52] با ئیتر نەسووتێین ھەردووکمان تاکوو ھەین!
[02:51.69] وەرەوە لە غەریبی، وەرەوە!
[03:00.08]
[03:19.92] بگەڕێوە، تاکو دەستی باخچە و بەهار لێرە بگرین
[03:30.74] بگەڕێوە لە غەریبی، با چیدی بۆ یەکتر نەگرین!
[03:39.97] ئێستا ئێرە وشکە بۆ من وەکو وەرزی گەڵاوەرین!
[03:49.66] ئێستا پێکی پەشیمانی ئەنۆشم لەداخی ئەوین!
[03:59.32] ئەو ڕۆژانەی بەیەکەوە پەڕی گوڵمان ھەڵئەواراند
[04:08.72] ئەو ساتانەی لە لێوی یێک ماچی بەھاریمان ئەچاند
[04:21.39] وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
[04:30.49] دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەیکەین
[04:40.11] وەرەوە، وەرەوە دەردی دڵ چارەکەین
[04:49.73] وەرەوە لە غەریبی، وەرەوە!
[04:58.76]

⭐ Rate These Lyrics

Average: 0.0/5 • 0 ratings